٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاریگای وەرزشی زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی زاخۆ دەڵێت "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاریگای وەرزشی زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە، ئێستا کاری نۆژەنکردنەوە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دەستی پێکردووە، لەماوەی دوو مانگ تەواو دەبێت و دەکەوێتەوە خزمەت وەزشوانانی زاخۆ."

مشیر محەمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاریگای وەرزشی زاخۆ کە یاریگایەکی نێودەوڵەتییە نۆژەن دەکرێتەوە، چونکە یاریگای نێودەوڵەتی پێویستە سەرجەم مەرجەکانی تێدابێت، بۆیە پێویستمان بە گۆڕینی چیمەنی یاریگا و خۆڵەکەشی ھەیە، نۆژەنکردنەوەی یاریگا پێویست بوو، ئەویش دەکرێت بەشێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی."
قایمقامی ناوەندی زاخۆ گوتیشی، "ئێستا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاری تێدا دەکرێت، بڕیارە لە ماوەی دوو مانگ تەواو بکرێت و بکەوێتەوە خزمەت وەرزشوانانی خۆشەویستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
جگە لە گۆڕینی چیمەن و خۆڵ، ئەوەی پێویست بێت لە یاریگا نۆژەن دەکرێتەوە."

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار