٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (شێخ عەبدوڵڵا بەردە زەردی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (شێخ عەبدوڵڵا شێخ جافەر بەردە زەردی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدوڵڵا شێخ جافەر بەردە زەردی) 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدوڵڵا شێخ جافەر بەردە زەردی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار