ئیبراهیم سەمین لە بارەی 20 ساڵ شكۆمه‌ندی و خزمه‌تی ده‌زگای بارزانی بۆ KDP دەدوێت

ھەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، دەڵێ، تەنیا یەک رۆژی ماوە بۆ یادکردنەوەی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگاکەیان و ئاماژەش بەوە دەدا، کارە خێرخوازییەکانیان ئیلهامی له ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نه‌مر وه‌رگرتووه.
د. ئیبراهیم سه‌مین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانیی نەمر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ته‌نیا یه‌ك رۆژی ماوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئه‌و ده‌زگایه‌ی هه‌رچه‌نده به ته‌مه‌ن گه‌نجه، به‌ڵام به خزمه‌ته‌كانی قاڵبووی ناو خه‌باتی كاری مرۆیی ناوچه‌كه و جیهانه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هه‌ستی مرۆیی كوردستانییانی به هه‌موو جیهان ناساندووه و ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ناو ئاسمانی كاری مرۆییه.
دکتۆر ئیبراهیم، ئەوەی خستە روو، کە هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به تایبه‌تمه‌ندییه‌ك خۆی به جیهان ناساندووه، جوانترین تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی كورستانی، ڕووحییه‌تی مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه ژیانه و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به شانازییه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه جوانه‌ی خه‌ڵکی كوردستانی به جیهان ناساندووه.
ئەو باسی لەوەش کرد، کە سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌ته مرۆییانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهاندا پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تیی كردووه، له بوواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاسایشی خۆراك و بونیادی ژێرخانی مرۆیی و چه‌ندان بوواری دیكه، ئیلهامی له ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نه‌مر وه‌رگرتووه، هه‌مدیس ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگا و خه‌ڵكی دڵسۆز و مرۆڤدۆستی كوردستان، هانده‌ر و پاڵپشتییەکی هه‌میشه‌یی كاره مرۆییه‌كانی ئه‌وان بوون.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی، هەموو ئەو کارە مرۆییانەی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پراكتزه‌كردن و یه‌كخستنی به تیمێكی ماندوونه‌ناس و خۆنه‌ویست ئه‌نجام دراون، كه جێگه‌ی شانازین.
خێڵان بەختیار




