سعود مستۆ: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هات كۆمه‌ڵكوژی سه‌ده بوو

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كاروباری كوردانی ئێزدی دەڵێت،"ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 3ی ئابی 2014 به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هات، كۆمه‌ڵكوژی سه‌ده‌ی 21 بوو. به‌خوێن و قوربانیدانی پێشمه‌رگه شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدینشین ئازادكران."
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ساته‌ی له 3ی ئابی 2014 به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هات له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپی تیرۆرستی داعش كه‌موێنه بوو، ده‌توانم بڵێم كۆمه‌ڵكوژی سه‌ده‌ی21 بوو، چونكه یه‌كه‌م جار بوو كوردانی ئێزدی جوگرافیای خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن و به‌و ژماره زۆره قوربانی مرۆیی بدەن، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكرد تا ئێستا 13 په‌رله‌مانی جیهان كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی به جینۆساید ناوببه‌ن."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كوردانی ئێزدی ده‌ڵێت "کۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی هێشتا به‌رده‌وامه، چونكه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕزگاركردنی سێ هه‌زار و 500 كوردی ئێزدی له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، هێشتا دوو هه‌زار و 500 كوردی ئێزدی چاره‌نووسیان نادیاره، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدی هه‌یه، ژێر خان و سه‌رخانی ناوچه‌كانی شنگال و ئیزدینشین خاپووره."
سعود مستۆ دەڵێت "ئێمه ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌ساته‌كه ده‌رگای هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕووی ئاواره ئێزدیه‌كاندا کردەوە، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نه‌بوو ئێزدی ڕووی تێبكه‌ن، ئازادكردنی شنگالیش له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش به هه‌وڵ و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه بوو."
قائید میرۆ




