مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەمید محەمەد گەڵاڵی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەمید محەمەد عومەر گەڵاڵی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عەمید محەمەد عومەر گەڵاڵی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عەمید محەمەد عومەر گەڵاڵی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲ی ئابی ۲۰۲٥




