٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ئابووریناسان بۆ KDP باسی ھەنگاوه‌ گرینگه‌كانی حکوومەت له‌ گشت سێکتەرەکان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان دەڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ھەموو قەیرانەکان توانیویەتی ھەنگاوی زۆر گرینگ لە ھەموو سێکتەرەکان بنێت، کە ئامارەکانیش شاھیدن ھەنگاوی باش نراوە، بەڵام لەوەشدا حکوومەتی عێراق گرفت دروست دەکات.

ئەمیر قەساب، سەرۆکی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو قەیرانانەی لە دابەزینی نرخی نەوت و کۆرۆنا و بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆری بە ھەموو سێکتەرەکان داوە و ھەنگاوی باش نراون و سەرکەوتنی باشی ھێناوە، بەڵام ئەگەر ئەو قەیرانانەی نەبوونایە گرینگی زیاتری پێدەدرا و پێشکەوتنی باشتری بەخۆیەوە دەبینی.

ئەمیر قەساب گوتیشی، "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتی ڕاگەیاندنی کارنامەی حکوومەت لە کابینەی نۆیەمدا کۆمەڵێک خاڵی زۆر باشی بۆ ژێرخانی ئابووری ڕاگەیاند و ئەوەش کاتی زۆری پێویستە بۆ ئەوەی بتواندرێت جێبەجێ بکرێت و پێویستی بە ھاوکاریی ناوخۆیی و دەرەکیش ھەیە، بۆیە ئەگەر قەیرانەکان نەبوونایە ئەوە دەتواندرا گرنگیی زیاتر بەسەرجەم کەرتەکان بدات، چونکە بەغدا بەردەوام کێشەمان بۆ دروست دەکات و خۆشمان لە ناوچەیەکین وەکو بورکان وایە بەردەوام دەکوڵێت، بۆیە ھەمووی کاریگەری لەسەر ئێمەش ھەیە، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی نراوە دەستکەوتی زۆر باشن و ئەگەر ئەو ڕێگریانه‌ نەبووایە کاری زۆر باشتر دەکرا.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی بە سێکتەرەکانی وەکو گەشتوگوزار و پیشەسازی و کشتوکاڵ داوە، بۆیە بە گشتی سەرباری ھەموو ئەگەرەکان پێشوەچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە لەبەر ئەوەی کارگەی زۆر دروست کراون و ڕێژەی گەشتیاری زیادی کردووە و کەرتی کشتوکاڵ ئێستا لە بواری پەلەوەر زیادەمان ھەیە، بەڵام عێراق کێشەمان بۆ دروست دەکات بچن بۆ عێراق بەرھەم ساخ بێتەوە، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرباری ڕێگرییەکان ھەنگاوی زۆر باشی ناوه‌.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار