سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له ههواڵى بهڕێز ئهلمالكى دهپرسێت

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نووری مالیکی کردوو ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٧-٢٠٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ھەواڵ و تەندروستیی بەڕێز نووری ئەلمالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای پرسی.
بەڕێزیان بە بۆنەی دەرچوونیەوە لە نەخۆشخانە، ھیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی و تەندروستیی بۆ خواست. لای خۆیەوە بەڕێز ئەلمالکی، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەواڵپرسینی بەڕێزیان، دووپات کردەوە.




