٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی پرسی مووچەی مانگەکانی حوزه‌یران و ته‌ممووزی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سێ بڕگە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

بڕگەی یەکەم، تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ دوا هەنگاوەکانی مووچەی مانگی حوزەیران و تەممووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمدا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، هەروەها کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت) ڕاپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دەخاتەڕوو.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکە، تایبەت کراوە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە، مووچە و شایستە داراییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار