عەلی حوسێن: کاکەییەکان جێ دەستیان دیارە لە شۆڕش و فیداکاری و قوربانی دان

ھەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاکەییەکان جێ دەستتان دیارە لە شۆڕش و فیداکاری و قوربانی دان بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بەیاوەری دکتۆر ئەشواق جاف، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و، دکتۆر محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی ١٢ و ھەڤاڵانی کارگێڕ و بەرپرسی ناوچەی سنوورەکە، بەمەستی گوێگرتن لە داوا و پێشنیار و بۆچوونەکانیان، سەردانی گوندی (ھاواری کاکەییەکانی) کرد.
لەو دیدارەدا کە ئەنجوومەن و ھاووڵاتیانی گوندەکە ئامادەبوون، عەلی حوسێن لە وتەیەکی بۆ خزمانی کاکەیی ھێمای بۆ ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی کاکەییەکان لە شۆڕشەکانی کورد و ڕێبازی بارزانی کرد و گوتی، کاکەییەکان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانن لە کوردستان و جێ دەستتان دیارە لە شۆڕش و فیداکاری و قوربانی دان بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی، لە بەشێکیدی قسەکانی گوتی، کاکەییەکان بەشێکی گرنگن و جێدەستان لە کولتوور و فەرھەنگی جوانی کوردستان دیارە و شانازیتان پێوەدەکەین.
دواتر کاک عاسی کەسایەتی کاکەیی بەناوی خەڵکی گوندەکانی (ھاوار، ھەوارە کۆن، دەرەتوێ) بەخێرھاتنی کردن و خۆشحاڵی خەڵکی سنوورەکەی بۆ سەردانەکە دەربڕی و داواو کەموکوڕی سنوورەکەی خستەڕوو، لە کۆتاییدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن جەختیشی کردەوە، ھەرچیمان پێبکرێت درێغی ناکەین و حەقی خۆتانە خزمەتگوزاری زیاترتان بۆ بکرێت.





