٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ئەو گەنمەی وەریدەگرێت بۆ ئەو جۆرە خۆراکانە بەکاری دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگای دوو کۆمپانیا دەستی بە وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کردووە، گەنمەکەش بۆ کارگەکانی خۆمان بەکار دێنێت و چەندین جۆری خۆراکی لێ دروست دەکرێت."
د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ماوەیەکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی گەنمی جووتیاران ئەو گەنمەیان لێ وەردەگرێت کە بەغدا وەریناگرێت، حکوومەت ماوەیەکە لەڕێگەی دوو کۆمپانیاوە دەستی بە وەرگرتنی گەنم کردووە و تاوەکو ١٥ی مانگی داھاتووش بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەی گەنمیان ھەیە بێن ڕادەستی بکەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە نرخێکی گونجاو لێیان دەکڕێت، بۆیە تا پرۆسەکە کۆتایی نەیەت دیار نیە چەند ھەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەردەگرن."
د.محەمەد شوکری گوتیشی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو گەنمە دەداتە کارگەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، چەندین جۆری خۆراکی لێ بەرھەم دێنن، وەکو ئارد، بڕووش، گەنمە کوتا، ساوار و بەشێکیشی دەکرێتە ئالف بۆ کەرتی ئاژەڵداری لە ھەرێمی کوردستان، چونکە کارگەی ستراتیژیمان لە ھەولێر، دھۆک و سلێمانی ھەیە، بۆیە ئەو گەنمەی وەردەگیرێت ھەمووی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرکاردێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لەجیاتی ھاوردەکردن بەرھەمەکان لە ناوخۆ بەرھەم بێن."

بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار