سبەی دەزگای بارزانی دەرمان و پێداویستی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP.info- سبەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بڕی ٧٠ ملیۆن دینار، دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ٢٩ی٧ی٢٠٢٢٥، لە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ھاوکاری و پشتیوانیی کۆمپانیای ESB GROUP بە بڕی ٧٠ ملیۆن دینار، دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر دەکات.




