٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کوردۆی شاعیر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کوردۆ عەبدوڵڵا) ناسراو بە (کوردۆی شاعیر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (کوردۆ عەبدوڵڵا) 

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، (کوردۆ عەبدوڵڵا) ناسراو بە (کوردۆی شاعیر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۲۷ی تەمووزی ۲۰۲٥ئ

هەواڵی پەیوەندیدار