ته‌لعه‌ت تاهیر: داوا ده‌كه‌ین به‌رپرسانی كورد له به‌غدا به كوردی بدوێن

هه‌ولێر -KDP.info- مامۆستایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند "ده‌ست بردن بۆ زمانی كوردی و قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید و ئه‌نفالی گه‌لی كوردستانه"، داواش ده‌كات به‌رپرسانی كورد له به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور زمانی كوردی له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌كاربهێنن و داوای وه‌رگێڕ بكه‌ن.
د.ته‌لعه‌ت تاهیر حه‌مه عه‌لی، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆلێژی زمان، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی له زانكۆكانی پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركوك و مووسڵ، ئه‌و جۆره سیگناڵه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی درا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پرسی زمان کە پەیوەستە بە شوناسی نەتەوەیی، مافێکی دەستووریی و یاسایی سەرجەم ئاخێوەرانە کە بتوانن بە زمانی دایکییان بخوێنن، بنووسن و بدوێن، ڕێگرتن لەوەی هه‌ر پێکهاتەیەکی سەرەکی وڵات بە زمانی دایکیی لە دامودەزگا پەروەرەدەییەکان و خوێندنە باڵاکان بخوێنن سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی کپکردن، جینۆساید و ئەنفالی ئەو پێکهاتەیەی لە یەک وڵات و لەسەر یەک خاک‌دا دەژیێت.
ئەم بڕیارە سیاسییە، کە هۆکارەکانی دەرکردنی زۆر بە ڕوونی دیارە، بەشێکە لە زنجیرە یەک بە دوای یەکەکانی دژایەتیکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
موچە و بودجە دەبڕن، ماددە دەستووریەکانی ناوچە کوردستانییەکان جێبەجێ ناکەن، دواتر دەیانەوێت شکۆی تاکی کورد لەڕێگەی زمانەکەیەوە خوانەخواستە بشکێنن، ئەم دەسەڵاتە بەناو ناوەندییە و فێدراڵییە، چەمکەکانی بەیەکەوەژیان و مافی ڕەوای گەل و پێکهاتەکانی پشتگوێ خستووە، بە هەمان پرەنسیپی حکوومەتەکانی پێشوو هەوڵی سڕینەوەی کلتوور و میراتی ئەدەبی و زمانییەکەمان دەدات."
دكتۆر ته‌لعه‌ت گوتیشی "ڕوونە کە ئەوە سەرەتای دژایەتیکردنی زمانە، پێویستە زۆر حکوومەتی هەرێم و کوردستانییان زۆر بەتووندی ڕیسوا و ئیدانەی بکەن، پرسی زمان لە سیاسەت و حزبایەتی دوور بخرێتەوە و هەموومان بە یەک دەنگ دژی ئەم بڕیارە و هاوشێوەکانی بوەستینەوە."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی پێشنیارێکی تایبه‌تی خسته ڕوو "پێشنیاز دەکەین بەو پێیەی زمانی کوردی بەپێی دەستوور لەپاڵ زمانی عەرەبی بە زمانی فەرمی عێراق ناسێندراوە، لەمەودوا سیاسی، پەرلەمانتار، وەزیر و بەرپرسە ئیدارییەکان لە عێراق تەنیا بە زمانی کوردی قسە بکەن و بۆ ماوەیەک زمانی عەرەبی بەکار نەهێنن، ئەمەش وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ ئەوانەی سیاسەتی دژایەتیکردنی گەلی کوردیان خستۆتە بەرنامەی کاریان و لە شوێنە فەرمییەکان و کۆبونەوەکانی پەرلەمان بە زمانی شیرینی کوردی بدوێن و داوای وەرگێڕ بکەن. ئەمەشمان لە بیر بێت و وەک بیرخستنەوەیەک پێویستە لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر بایەخ بە زمانی کوردی بدرێت و بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەبارەی زمانی کوردییەوە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و جێبەجێ بکرێن."
سه‌لاح جه‌لال




