٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارێ نه‌زیر: هاوكاری دارایی به‌سه‌ر 150 بوك و زاوادا دابه‌ش کرا

سەرچاوە: KDP.info

 دهۆك-KDP.info- له‌ شاری دهۆك هاوكاری دارایی به‌سه‌ر 150 بوك و زاوادا دابه‌ش كرا، به‌رپرسێكی پارتیش ده‌ڵێ "ڕۆژی 16ی ئاب ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵیان بۆ ساز ده‌كرێت." 

شارێ نه‌زیر، كارگێڕی لقی 1ی پارتی له‌ دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاوكاری داراییمان به‌سه‌ر 150 بوك و زاوای سنووری لقی یه‌كی پارتیماندا دابه‌ش كرد، ئه‌مه‌یش وه‌ك هاندانێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ بتوانن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، قۆناغی دووه‌می هاوكاریه‌كه‌ش له‌ ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دابه‌ش ده‌كرێت." 

كارگێڕی لقی 1ی  پارتی له‌ دهۆك ده‌شڵێت "بڕیاره‌ ڕۆژی 16ی ئاب به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵ بۆ 150 بوك و زاوا ساز بكرێت." 

شارێ نه‌زیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "خه‌رجی ئاهه‌نگی ئه‌و 150 بوك و زاوایه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان دابین كراوه‌، پێشتریش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاوكاری زۆر بۆ گه‌نجان دابین كراوه‌، هه‌ر له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری تا ده‌گاته‌ دابینكردنی پێداویستی دیكه‌ی ژیان و هاوكاری مادی." 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار