سەفین دزەیی و ناتاشا فرانچێسكی گفتوگۆی بونیادنەرانەیان لهبارهی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانهوه كرد

ئەمریكا-KDP.info- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك، بەرەوپێشچوونەكانی هەرێمی كوردستان لە پرسی وزە بەرز دەنرخێنێت، پشتگیری لە ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەكات.
لەمیانی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ناتاشا فرانچێسكی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە.
بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین بەرەپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامە لەپێشینە و بەپەلە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كرا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانییەكانی ئەمریكا لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە دەربڕی.
هەر ئەمڕۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵادەستی وزە لە كۆشكی سپی كۆبووەوە، تێیدا گفتوگۆی بونیادنەرانە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا، بەتایبەت پرسی فراوانكردنی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكانی بواری وزە.




