٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا گفتوگۆمان دەربارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتە جیاجیاکانی ئەمەریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هێرشە درۆنییەکانمان کرد بۆ سەر هەولێر.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، ڕاگەیاند، "لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی دوو مانگ پێش ئێستامان کرد لەبواری وزە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتە جیاوازەکان و کۆنگرێس، دەربارەی کۆتا پێشهاتەکان کە لەناوچەکە ڕوویانداوە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد.

سەفین دزەیی گوتی، "پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و مووچە و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە و دیدارەکان بوون.

هاوکات دوێنێ پێنجشەممە، لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێڵکدا لە واشنتن، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هێرشە درۆنییەکان کاریگەریان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەبوو و داوامان لە بەغدا کردووە لێژنەیەک پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هێرشانە بێت، چونکە بەهۆیانەوە چوار کێڵگەی نەوتی زیانیان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار