هێمن هەورامی و رادو بوتوم بیروڕایان لە بارەی پەرەسەندنەکان ئاڵوگۆڕ کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ۷ی ۲٠۲٥ لە پیرمام، ھێمن ھەورامی بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە رادو بوتوم بەرپرسی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سیاسەت و ھەڵوێستی پ.د.ک لەسەر دۆخی سیاسی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و دوا بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە پێکھێنانی کابینەی دەیەم و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و ھەموو ئەو پێشیلکارییە دەستووری و سیاسیانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە بەرامبەر بە گەلی کوردستان دەکری، شیکرایەوە.
لە تەوەریکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروا ڕا لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا بە گشتی و ھەڵویستی پارتی ئاڵوگۆڕ کرا.
دوایین ھەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی و ڕێوڕەسمی ڕۆژی ۱۱ی ۷ کە لە جاسەنەی نزیک دوکان بەڕێوەچوو و ھەنگاوەکانی دواتر و کۆی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، تەوەریکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.





