یادگار مه‌حمود شكستی دژبه‌رانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ KDP ده‌خاته ڕوو

به‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، له لێدوانێكی تایبه‌ت، ورده‌كاری ئه‌و دوو سكاڵایه‌ی له‌دژی هه‌ڵه‌بجه و ڕه‌تكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه کرابوو، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان خسته ڕوو.
یادگار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دوو سكاڵا له دادگای فیدراڵی دژی به بەپارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ڕێكاره كارگێڕی، دارایی و یاساییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه كه دیارترنیان محمد خه‌فاجی بوو له كوتله‌ی ئیشراق ئه‌لقانون تۆمار کرابوو، ئه‌مانه كاتی خۆی له دانیشتن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر هه‌وڵیان ده‌دا نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت، ئه‌وانه هاتبونه ژووری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵام ناوی خۆیان وه‌ك به‌شداربووی دانیشتنه‌كه نه‌نووسیبوو، ئه‌وه‌ش فێڵكردن بوو، ئامانجیان بوو نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت و دانیشتنه‌كه تێك بده‌ن، ئێمه هەر لە سەرەتاوە ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وتیان بووین، سكاڵای دووه‌میشیان بۆ ڕێگرتن بووه له‌و ڕێكاره ئیداری، یاسایی و داراییانه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا له سیسته‌می فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراقدا دیاری ده‌كرێن، کە بواره‌كانی ڕه‌گه‌زنامه، ئیقامه و شوفێری و ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی "دادگای فیدراڵی به پێداچوونه‌وه و وردبینی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆی ده‌ركه‌وت، نیسابی یاسایی لەو دانیشتنە ته‌واو بووه كه بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كراوه بۆیه سكاڵاكانی ڕه‌تكردنه‌وه."
ناوبراو گوتیشی "ئێمه سه‌ربازی ونی سه‌رخستنی پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بووین، زۆر به‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه ماندوو بووین، چه‌ندین مانگ و هه‌فته و كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر كردووه و ئاگاداری كۆی ورده‌كارییه‌كانی بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی یاسایی له فراكسیۆنی پارتییه، منیش ئه‌ندامم له‌و لیژنه‌یه، زۆر ورد بووین له پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دژبه‌رانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به لاڕێیدا نه‌به‌ن، له‌گه‌ڵ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵاش به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووین، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی تر به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر هێڵ بوو، دواجار سوپاس بۆ خوا ئێمه سه‌ركه‌وتین و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و هه‌موو كوردستیانیان بوو."
سه‌لاح جه‌لال




