سەفین دزەیی و یاریدەدەری وەزیری وزەی ئەمەریکا كۆبوونهوه

ھەولێر-KDP.info- لە واشنتۆن شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ تۆمی جۆیس، یاریدەدەری وەزیر بە وەکالەت بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی وزەی ئەمریکا ئەنجام دا.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ڕایگەیاندووە، لەو دیدارەدا ئاماژە بەوە دراوە: سەرەڕای نیگەرانییەکان دەربارەی دوایین هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەمەشدا هەرێمی کوردستان و بەشەکانی تری عێراق توانای فراوانکردنی کەرتی نەوت و گازیان هەیە.
بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و فراوانبوونی گەشەی ئابووری، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بووە.
جێگەی ئاماژەیە، بەیان سامی عەبدولڕحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریکا یاوەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوون.




