فەریق سیهاد بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای کرد

ھەولێر-KDP.info- فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی 1، و کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد و لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی 1 سوپاسی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای کرد.
ڕۆژی دووشەممە، 21ی تەمووزی 2025، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی 1، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد."
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد و لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی 1 سوپاسی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای کرد، هەروەها فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوامی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی دووپات کردەوە."





