٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە: پڕۆژەی ڕووناكی دەستی بە كارەكانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە دەڵێت "55 موەلیدە دەكوژێنەوە و كارەبا هاوسەنگیی خۆی وەردەگرێت  هاووڵاتی سودێكی گەورەی لێ دەبینن، لە ڕۆژانی ئایندە لە ناوەندی سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەكات."

كاوان كەریم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگای هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "لە بەرواری 15 -3 2025 وەك پارێزگاكانی تری كوردستان لە سەنتەری شار دەستیان بە كار كردووە، ئێستا 17 فیگەری ناوەندی شار تێیاندا دەست بە کار کراوە، لە ئەمڕۆ تاكو بەیانی كارەكانیان تەواو دەبێت، پاشان دەست دەكرێت بە دانانی پێوەری زیرەك بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی تاكو ئێستا پێوەری زیرەكیان نییە."
كاوان كەریم دەڵێ "لە ڕۆژانی ئایندە بە تەواوبوونی كارەكانی تیمەكانی ڕووناكی، ناوەندی سەنتەری هەڵەبجە، كارەبای دەبێتە 24 كاتژمێری، وەك ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر داوە، سەرەتا ناوەندی پارێزگاكان كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری، جیبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە ناحیە و گوندەکان دەكەوێتە ساڵی 2026."
لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، 55 موەلیدە كاردەكەن، بە كەوتنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری ئەو موەلیدانە دەكوژێتەوە."
گوتیشی "كاتێك پڕۆژەی ڕووناكی دەست پێدەكات كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێری، سیستەمی كارەبا هاوسەنگی خۆی وەردەگرێت، هاووڵاتییان سوودێكی گەورەی لێ دەبینن."

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار