٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سالار عوسمان کارەکانی ناوەندی ڕۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕکی بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە، ٢١ـی ٧ـی ٢٠٢٥ د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی کرد لە بەرپرس و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی ڕۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک کە ناوەندی سەرەکیی کارکردنیان قەزای سیدەکانە.

لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان، باسی لە گرنگیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد، کە دەتوانن ڕۆڵی زۆر باش لە خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیریی و کەلتوور و پاراستنی مێژووی پڕ سەروەری گەلی کوردستاندا ببینن. هەروەها، هەوڵ و کارەکانی ناوەندی ڕۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕکی بەرز نرخاند و، پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ بەرنامە و کارەکانی داهاتووی ناوەندەکە دووپاتکردەوە.

ناوەندی ڕۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک، لە ساڵی (٢٠٢٣)، دامەزراوە، ژمارەیەک لە کەسایەتیی ڕۆشنبیری سنوورەکە سەرپەرشتی دەکەن، پڕۆژە و بەرنامەی کاریان، گرنگیدانە بە مێژووی پڕ شانازیی گەلی کوردستان لەنێویاندا (داستانی خواکوڕک).

قەزای سیدەکان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لە باکووری پارێزگای هەولێر، یەکێکە لە سنوورە ستراتیژییەکانی کوردستان و ڕێڕەوێکی گرنگی بارزگانییە، لە شۆڕش و خەبات و قوربانیدا هەردەم ئەم ناوچەیە پشکی شێری بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار