٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوێستان محەمەد: لەڕێگای ڕەخساندنی هەلیكار لاوان لە ماددەی هۆشبەر دوور دەخەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە چارەسەركردنی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر و ڕەخساندنی هەلیكار بۆ لاوان. 

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكرتی كوردستانی ڕاگەیاند " لە هەر شەش چاكسازییەكەمان، سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوەمان بۆ ئاڵوودەبووەكانی ماددەی هۆشبەر كردووەتەوە، زیاتر لە 700 كەس پشكنینی خوێن و میز و لیكیان بۆ كراوە، خۆشبەختانە لەشیان بەتەواوەتی لە ماددەی هۆشبەر پاکبووەتەوە." 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی "ئێستا لە قەزای شەقڵاوە سێ بینا نووژەن دەكەینەوە، دەیكەینە سەنتەرێكی گەورە بۆ ئەو ئاڵوودەبووانەی خۆیان دێن و دەڵێن ئاڵوودەبووی ماددەی هۆشبەرین، تاكو وەك تاوانبار تەماشا نەكرێن و وەك نەخۆش چارەسەریان بكەین." 

کوێستان محەمەد لە درێژەی قسەکانی دەڵێت "لە چاكسازی ژنان و منداڵان سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەرمان هەیە، چەند مێرمنداڵێكمان هەیە ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەرن، ڕۆژانە لە چاكسازییەكان چارەسەر دەكرێن." 

کوێستا محەمەد گوتیشی"یەكێك لە هۆكارەکانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر بێكاری و هەژارییە، لە سەنتەرەكانی ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام خول دەكەینەوە بۆ لاوان بۆ ئەوەی فێری پیشەی جیاجیایان بكەین، كاتێك ئەمانە دەبنە خاوەن كار چەندین لاوی تر لەگەڵ خۆیان دادەمەزرێنن و دوور دەكەونەوە لە ماددەی هۆشبەر." 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار