٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ڤیان دەخیل: ئەم دەرچوانەی تەندروستی خەڵکی شنگال، دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی  "بڕیاری دامەزراندنی دەرچووی تەندروستی شنگال لە پەیمانگاکانی کوردستان دەرچوو و لە ماوەیەکی نزیک ڕێکارەکانی دامەزراندنیان دەستپێدەکات."


د.ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لەگەڵ وەزیری تەندروستی حکوومەتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی تەندروستیی خەڵکی شنگال کۆبووینەوە بۆ ئەوەی لە پەیمانگاکانی کوردستان دابمەزرێن، کە لە مافی دامەزراندن بێبەش کرابوون، بۆیە بڕیاری دامەزراندنیان درا."
د.ڤیان دەخیل گوتیشی "دەرچووانی تەندروستی لە شنگال لە پەیمانگای تەکنیکیی کارگێری دھۆک لە مافی دامەزراندن بێبەش کرابوون، ھۆکارەکەشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، بەڵام دوای سەردانی وەزیری تەندروستی و گفتوگۆکردن و گەیاندنی داواکاری ئەو دەرچووانە، بڕیارە بە لیستێک دابمەزرێن."
دەخیل ڕوونیکردەوە "بڕیارە  وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی ئەو دەرچووانە چارەسەر بکەن و دابمەزرێن."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار