٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پشتیوانیی سەربازی بۆ پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- تیمی سەربازیی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە و ڕایدەگەیێنن، لە بواری لۆجستی و كەلوپەلی سەربازی و پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری بۆ پێشمەرگە، بەردەوام دەبن.

فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە فەرماندەیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی ڕاوێژكارانی سەربازیی ئیتاڵیا كرد كە بۆ مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانن.

بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ لەبارەی هاوكارییەكانی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگە كرا، لە بوارەكانی لۆجستی، تەندروستی، میدیایی و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، هاوكات سوپاسی هەوڵەكانی هاوپەیمانان كرا بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوكات دووپات لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كرایەوە، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بوو. 

هەواڵی پەیوەندیدار