٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان سەبری بۆ KDP: سبەی پەرلەمانی عێراق پرسی هێرشە درۆنیەکان تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی، سبەی دووشەممە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ھێرشە درۆنییەکانی سەر ھەرێمی کوردستان دەکات.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر دوو تەوەر کۆبوونەوە ئەنجام بدات و ئێمەش وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوامان کرد یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سبەی پێویستە گفتوگۆکردن بێت لەبارەی ھێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و جەختیشمان کردەوە، پێویستە ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ڤیان سەبری گوتیشی، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا یەکێک لەو دوو تەوەرانەی بۆ کۆبوونەوە دیاری کراون، پرسی ھێرشە درۆنییەکان دەبێت بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیش ڕازی بووە سبەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، کە ماوەیەکە ھێرشی درۆنی دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان.

دەشڵێ، ئێمە پێشتریش لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەمان کردبوو لەبارەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان و کێڵگە نەوتییەکان، بۆیە پێویستە پەرلەمان بەپەلە کۆببێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار