٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ركردایه‌تیى نوێ و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان له‌ ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له‌ ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌ تا هه‌مووان پێكه‌وه‌ خزمه‌تێكى باشتر به‌ ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ن.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار