٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار سیوەیلی و کۆنسووڵی ھەنگاریا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار سیوەیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠-٧-٢٠٢٥)  پێشوازیی لە خاتوو دۆمینیکا کۆڤاچ کۆڤێشدی، کۆنسووڵی گشتیی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت کرد و لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندار گۆڕایەوە و جەخت لە گرنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.

ھەنگاریا یەکێکە لەو وڵاتانەی ھاوکاری و پشتگیریی بەرچاوی پێشکەش ھەرێمی کوردستان کردووە و تا ئێستا بەردەوامە. 

جگە لە ھاوکارییەکان لە بواری سەربازی و ئابووری و ھاوکاریی مرۆیی، ساڵانە ٣٠ قوتابی وەردەگرێت تا خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بخوێنن لە بوارەکانی پزیشکی و  ئەندازیاری.

هۆشیار سیوەیلی، سوپاسی خاتوو دۆمینیکا و حکوومەتی ھەنگاریای کرد بۆ ئەو ھەموو پشتگیری و ھاوکارییانە.

هەواڵی پەیوەندیدار