٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالید خۆشناو: بەبێ پشتیووانی سەرۆکوەزیران نەماندەتوانی بەم کاتە کەمە پڕۆژەكە تەواو بکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ ڕایگەیاند، لە باشترین کۆمپانیاکانی جیهان کەلوپەل بۆ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر هێنراوە. دەشڵێت، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر گەورەترین پڕۆژەی ئاوە لە هەموو عێراق".

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کە گەورەترین پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر، لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییە بەر لە وادەی دیاریکراو قۆناغی یەکەمی تەواو کراو و ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کرایەوە.

خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ گوتی، "هەرچەندە ئەم جۆرە پڕۆژەیە بۆ ئێمە نوێ بوو، بەڵام توانیمان لە ماوەیەکی کەمی دیاریکراو و بەپێی ستانداردی جیهانی و بە کوالێتیێکی بەرز پڕۆژەکە جێبەجێ بکەین كە هەموو پێداویستیەکانی ئەم پڕۆژەیە لە باشترین کۆمپانیاکان لەسەر ئاستی جیهان هێنراون.

خالید خۆشناو دەشڵێ، بە تازەترین سیستم پڕۆژەکەمان جێبەجێ کرد کە بەهیچ جۆرێک پێشتر بەکارنەهێنراوە، باشترین تیمی کارمان پێکهێنا و گەورەترین کۆمپانیای دیزاینمان هێنا ناو کارەکە، بە سێ شەفت و 24 کاتژمێر کارمان تێدا کردووە.

خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ گوتیشی، بەبێ پشتیووانی سەرۆکوەزیران نەماندەتوانی بەم کاتە کەمە ئەم پڕۆژەیە تەواو بکەین. 

هاوكات موژدەی تەواو کردنی دوو پڕۆژەی دیکەی ڕاگەیاند کە ئەمساڵ دەچنە خزمەت هاووڵاتیانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار