پشتیوان سادق: لەگەڵ یەکێتی باس لە ئەرکە نیشتیمانیەکانی هەموو لایەک کرایەوە

شەقڵاوە-KDP.info- ئەمڕۆ لەبارەگای لقی ٢٤ی سەفین، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر و ھیوا گەیلانی بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، کەتیایدا کادیرانی حزب و فەرماندەی پێشمەرگە و بەرپرسانی حکوومی دەڤەرەکە بەشداربوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، تیشکی خستەسەر ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی عێراق، کەتیایدا بەڕێز "سەرۆک وەزیران" و ئەنجوومەنی وەزیران لەپێناو خەڵکی کوردستان نەرمیان نواندووە بۆ ئەوەی مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان، کە ماوەیەکی زۆرە پێشێل دەکرێت دەستەبەربکرێت، ھاوکات حکوومەتی ھەرێم بەتایبەت بەڕێز "سەرۆک وەزیران" خۆی بەخەمخۆرو داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکی کوردستان دەزانێت.
لەتەوەرێکی تردا، دکتۆر پشتیوان سادق، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە بەسەرپەرشتی بەڕێز "جەنابی سەرۆک بارزانی" دوا کۆبوونەوەی ئەمجامدرا، لەو کۆبونەوەیەکدا جەخت لە ئەرکە نیشتمانیەکانی ھەموو لایەک کرایەوە.





