٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 19ی 7ی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵوێز ستیڤن ڤەیگن هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانه‌ی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

باڵوێز ڤەیگن، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێکی بە هێز دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لە نزیکترین کاتیشدا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەست پێ بکاتەوە.

هەروەها دەبێت هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنەکان بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی وزەی هەرێم بوەستێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار