تریفە عەزیز بۆ KDP: لە چەندین ئاراستەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا لەسەر خەتین

ئەمریکا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەندین ئاراستەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لەسەر خەتین و تێگەیشتنی باش بۆ مافه دەستووریهكانی خەڵکی کوردستان لە ئەمریکا دروست بووە.
تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، "بەردەوام لەچەندین ئاراستەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و کۆنگرێس بۆ چارەسەرکردنی کێشهكان و گەڕاندنەوەی مافی دەستووری خەڵکی کوردستان لەسەر خەتین و لێرە لە ئەمریکا تێگەیشتنی باش لەسەر ئەم بابەتە دروست بووە.
تریفە عەزیز گوتیشی، "ئێمە لەژێر ڕێنماییەکانی بهڕێز مهسروور بارزانی سەرۆکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەندین ئاراستەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لەسەر خەتین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لەبارەی ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە پەیداکردنی پشتیوانی زیاتری ڕێکخراو و ناوەندە ئابووریە ناحکوومیەکان بۆ هەرێمی کوردستان گوتی، "لەگەڵ زۆربەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە ناحکوومیانەی ئەمریکا کە هاوکاری مرۆیی و پەروەردەیی و زانستی پێشکەش بە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و کوردستان دەکەن پەیوەندی باشمان هەیە و ئاسانکاری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە دەکەین، لەبواری ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستانیش ماوەیەک پێش ئێستا شاندێکی ئەنجومەنی باڵای خانمان هاتنە ئەمریکا و لێرە چەندین دیداری گرینگمان بۆ ڕێکخستن و ڕۆڵی گرینگی ئافرەتانی کوردستانمان لە کایە سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتیەکاندا بۆ ناوەندە ئەمریکیەکان خستەڕوو.
مەریوان نەقشبەندی




