سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.





