پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی دەربارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە شاری کوت. پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەک ھەمیشە دەرگای ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم و ھەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەکی پێویست.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان




