سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/16، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایەنە، به‌تایبه‌تى له بواری ئه‌منى و به‌رگریدا تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاریی ئیستۆنیای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش کرد .
وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.




