دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٥، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی ٢٠:٢٠ و ٢٠:٢٥، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، درۆنەکان ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.




