٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام دەستی پێکرد.

شاندی پارتی بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، پێكهاتوون لە به‌ڕێزان لە نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد و پشتیوان سادق.

شاندی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، پیکهاتوون لە به‌ڕێزان قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەممەد، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، شێخ ئەحمەدی نۆکان، شاڵاو شێخ سەڵاح و نزار ئامێدی.

کۆتا کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە 21ـی ئایاری 2025، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بوو. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو. 

هەواڵی پەیوەندیدار