مەڕاسیمێکی ڕێزگرتن بۆ خەبات و تێکۆشانی فواد حەمەلاو سازکرا

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕێوڕەسمی خانەنشینبوون و ڕێزلێنان لە کادیری دێرین و خەباتگێر مامۆستا فواد حەمەلاو بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣-٧-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و، مەحموود محەممەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یاریدەدەر و ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستن، مەڕاسیمێکی شایستە بۆ ڕێزگرتن و پێزانین لە خەباتی نیوسەدەی لە ڕیزەکانی پارتی و دەیان ساڵ کارکردنی لە بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ مامۆستا فواد حەمەلاو ئەندامی بەشی ڕێکخستن سازکرا.
وێڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیار و بەرچاوی، قەڵغان و چەپکە گوڵی ڕێزلێنان پێشکەش بە مامۆستا فواد کرا و ھیوای تەمەن درێژی و تەندروستیەکی باشتری بۆ خواسترا.






