سیوهیلی و کۆنسووڵی ژاپۆن بیروڕایان دەربارەی دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ كرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هۆشیار سیوهیلی، بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی ئۆفیسی کۆنسووڵخانەی ژاپۆنی کرد بۆ بەخێرھاتن و پیرۆزبایی لە کۆنسووڵ ھیتۆشی ئیشیزوکا، کە ماوەی سێ مانگە وەک کۆنسووڵی نوێ ھاتووەتە ھەولێر.
لە دیدارەکەدا، سەرەڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و بەخێرھاتنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەڕێزیان و سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی ژاپۆن بۆ ھەموو ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان بۆ ھەرێمی کوردستان، بیروڕا دەربارەی دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە گۆڕدرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا، تیشک خرایە سەر ھەڵوێستی ئێستای حکوومەتی فیدراڵ دەربارەی بڕینی بودجەی ھەرێم و مووچەخۆران.





