٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ یانەی دهۆک و زاخۆ: هیوای من سەرکەوتنی ئێوەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەر دوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات، بە بۆنەی ئەوەی هەردوو یانەکە گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق.

سەرۆکی حکوومەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی بەبۆنەی گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەین، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە لە توانا و بەهرەی لاوانی ئێمە و شانازییەکی مەزنە بۆ تەواوی کوردستانیان.

هەروەها نووسیویەتی: هیوای من سەرکەوتنی ئێوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار