سهرۆكی حکومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەکات

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ چوارشەممە 7/9، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئهمنیى عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.




