سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
له ته‌وره‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخ و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى سیاسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات.
پاراستنى ئارامى و ئاسایشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




