هەر پاڵاوگەیەک پابەند نەبێت دادەخرێت و خاوەنەکەشی دەستگیر دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری، له ڕاگهیاندراوێكدا ئهمڕۆ (چوارشهممه 9ى 7ى 2025) بڵاویكردهوه، بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی پاڵاوگەکانهوه، 43 کەس دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگەش داخران.
له ڕاگهیاندراوهكهدا جهخت كراوهتهوه، ڕێوشوێنە توندەکانی پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان، بەردەوامە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: "بەهۆی سەرپێچییەکانی پاڵاوگەکان، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 43 کەس بەبڕیاری دادگا دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگەش داخران".
ههروهها گوتی: "سەبارەت بە پاڵاوگەکانی سنووری قەزای قوشتەپە 6 پاڵاوگە هەڵگیراون، پاڵاوگەیەک داخراوە و 15 پاڵاوگە دوای داخستنیان، لەلایەن لیژنەی ژینگەی هەولێر و پارێزگای هەولێر کراونەتەوە، کە بەپێی رێنمایی ژینگەی هەولێر کار دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، لە درێژەی ڕێکارەکان، دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا و خاوەن پاڵاوگەیەک دەستگیر کراوە و ڕێکارەکانیش بەردەوامن.
ئاماژه بهوهش دراوه، گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە سەرپێچیکارانی لە پاڵاوگەکان پەیوەستە بە بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە هەر پاڵاوگەیەک پابەندیی ڕێنماییە ژینگەییەکان نەبێت، دابخرێت و خاوەنەکانیشیان دەستگیر بکرێن.




