سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزى ڤه‌نزوێلا كرد

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رتورۆ ئه‌نیبال گالێگۆس ڕامیرێز، باڵیۆزى ڤه‌نزوێلا له عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ عێراقدا بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌ر‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه، جه‌خت له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه و ناكۆكییه‌كان، كرایه‌وه.




