سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له توركیا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه كرد، كه ڕۆژانى ڕابردوو له ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كى هاوخه‌میدا بۆ یاشار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا، سه‌ره‌خۆشیى له توركیا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد كه ڕۆژانى ڕابردوو له ڕووداوێكدا له ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌كه‌یدا وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.




