٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵک روو لە کارەبای وزەی خۆر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ بەرێوبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێستا بەھۆی ھاوکاری وئاسانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان خەڵک ڕوو لە دانانی سیتەمی بەرھەمھێنانی کارەبا لەوزەی خۆر دەکەن.

فارس میرخان ، بەرێوبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕوولەدانانی سیستەمی بەرھەمھێنانی کارەبا لەوزەی خۆرکردووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رێنمایی بۆ دەرکردووە ئەوەی چەند کارەبا سەرف بکات وچەندیش بەرھەم بێنێت لەرێگەی پێوەری زیرەک حیساب دەکرێت ، ئەوکارەبایەی بەرھەمی دێنێت لەکارەبای نیشتمانی کەمدەکرێتەوە وپارەی کەمتری مانگانە بۆ دێتەوە ،بۆیە چەند کارەبای بەرھەم ھێناوە وچەندی سەرف کردووە بەراورد دەکرێت و تەنھا ئەوەی بۆ حیساب دەکرێت ئەوەندەی سەرفی کردووە وپارەیەکی زۆر کەمی مانگانە بۆ دەگەرێتەوە .
فارس میرخان گوتیشی ، لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان بەگشتی ٣٠مێگەوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرھەم دێت لەلایەن ھاوڵاتی وشوێنە بازرگانیەکان وئەوەی ئەوسیستەمە  دەچێتە فەرمانگەی کارەبا و لەوێ فۆرمی بۆ پردەکرێتەوە وحیسابی کارەبای بۆ دەکات ،بۆیە ئێمە خەڵک ھان دەدەین ئەوسیستەمە بەکار بێنن و حکومەتیش ئێستا ئەوانەی کەرستەی ئەوسیستەمە ھاوردە دەکەن لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دەرکردووە ،بۆیە ئێستا بەراورد بەساڵی ڕابردوو نرخی دانانی ئەوسیستەمە نیوە بەنیوە ئەرزانتر بووە .
میرخان باسی لەوەشکرد ،ئەو سیستەمە کارێکی زۆر باشە وحکومەت بەھەموو ل ھاوکارە وئێستا لەرێگەی ھەردوو بانکی رەشید ورافیدەین قەرزیش بە خەڵک دەدرێت بۆ ئەوانەی ئەوسیستەمە دادەنێن .


بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار