٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمان گەیشتنە هەولێر.

شاندەکە لەلایەن  ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی مەشهەدانی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەربارەی پرسە هاوبەشەکان، چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان. 

هەواڵی پەیوەندیدار