٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن پەلە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، فۆڕمی پسوولەی خۆراک پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەپێی ڕێککەوتنێک لەنێوان بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دارایی عێراق ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک درێژکرایەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن لە پڕبکەنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار