٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوو تەوەری سەرەکییەوە گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا، دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی رۆژانی 29ـی حوزەیران تا 1ـی تەمووزی 2025ـی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکوومەتی فیدراڵی، کە بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بەڕێوەچوو، تاوتوێ دەکرێت.

گفتوگۆکان تایبەت بوون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە و بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، راپۆرتێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی پرسی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. هەروەها ئامار و زانیاری لەبارەی پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە و پێشنیاز و راسپاردەکان بۆ باشترکردنی دۆخەکە، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار