زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه برد

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.
زیبا ته‌ها، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌ڕێوه برد، کە دوێنێ كۆتا رۆژی هه‌ڵمه‌كه‌ته بوو و كۆنفرانسێكی زانستی ئه‌نجام درا، هه‌زاران ئافره‌ت له سیمینار و چالاكیی 16 رۆژه‌ی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ماددەی هۆشبه‌ر ئاماده بوون، له رێگه‌ی جیاوازەوە كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنا بن به زیان و لێكه‌وته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان گوتی، هه‌موو چالاكییه‌كانی ئێمه‌ش له ژێر راسپارده‌ی سه‌ۆك بارزانین، كه جه‌نابیان فه‌رمانی كردووه هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتی كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌تایبه‌تی ئێمه كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت ده‌كه‌ین.
زیبا ته‌ها، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێستادا بووه‌ته هۆی له‌ناوبردنی گه‌نجان و به دیدی ئێمه مادده‌ی هۆشبه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكانێك بۆ بازرگانی و پاره‌په‌یداكردن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و سەرچاوەی دووەم، زیاتر مه‌ترسییه هه‌ندێك جار هۆكاره‌كه زۆر له بابه‌تی بازرگان‌یش گه‌وره‌تره و پاڵنه‌ری دیكه‌ی سیاسی له پشته بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.
قائید میرۆ




